دوای ئه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ لایەنە سیاسییەكانی كورد لە كەركووك لەگەڵ قوتابیانی ناڕازی دانەمەزراو، خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا و داوای دووبارە پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، چه‌ندان توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و چه‌ند گه‌نجێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه سەپێندراوەکانی شارەکەدا گیراون.
ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپێشاندەرانی دانەمەزراو و هێزە تهناهییهکاندا ڕووی دا
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی كورد ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ی کەرکووکیان هێلکەباران کرد و چوونه ژووره‌وه‌ی بینای په‌روه‌رده‌ی گشتیی شاره‌كه و چه‌ند شوێنێكی فه‌رمانگه‌كه زیانی پێ گه‌یشت و چه‌ندان ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌ی تۆماركراو بڵاو كرایه‌وه فه‌رمانده‌ی سه‌پێندراوی شاره‌كه فه‌رمانی به گرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نجانه ده‌ركرد كه وێنه‌كانیان دیاره.
سه‌رچاوه‌كه له لیوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه و كه ئێسته حاكمی سه‌ربازیی ئه‌و شاره‌ن ڕای گه‌یاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرچوانی دانەمەزراوی کورد لە شاری کەرکووک، لەبەردەم پەروەردەی کەرکووک خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوای دامەزراندنیان کرد، دواتر ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپێشاندەرانی دانەمەزراو و هێزە تهناهییهکاندا ڕووی دا و هاوکات خۆپێشاندەران پەروەردەی کەرکووکیان هێلکە باران کرد وچوونه ژووره‌وه ئه‌مه‌یش حاكمی سه‌ربازی شاره‌كه‌ی زیاتر تووڕه كرد.
ڕوونی كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له 10 گه‌نجی كورد گیراون و بڕیاره تۆزێكی تر له‌دوای لێكۆڵینه‌وه ئازدا بكرێن، چونكه حاكمی سه‌ربازی شاره‌كه نایه‌وێت به‌یانی خۆپێشاندانه‌كان كه‌ركووكیش بگرێته‌وه.
ئەو خۆپێشاندانە لە كاتێكدابوو كه بە بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك، لە كۆی دوو هەزار و 885 پلەی وەزیفی پەروەردەی كەركووك، هەزار و 850 پلەی وەزیفی بە پێكهاتەی عەرەب دراوە 500 پلەی وەزیفی بە كورد درا.