بڕیارە به فه‌رمی، سبەی هەینی خۆپێشاندانی ملیۆنی سەدرییەكان و گرووپەكانی حەشدی شەعبی و نزیك لە ئێران لەدژی بوونی ئەمەریكا لە عێراق لە بەغدای پایەتەخت بەڕێوە بچێت، خۆپێشاندانەكە بەهۆی فرەوانی لە گۆڕەپانی تەحریر و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ورده‌كاری ده‌خاته ڕوو.
له‌گه‌ڵ هیچ جۆره تێكدانێك نیین به‌ڵام هێرشكردنه سه‌ر عێراقییه‌كان باجی خۆی ده‌بێت
ئه‌بو هاجه‌ر باسم نه‌جه‌فی له نووسینگه‌ی "موقتەدا سەدر" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت گوایه خۆپێشاندانەی سه‌ید سەدر لە قومەوە بانگەشەی بۆ كردووە، هەوڵێكە بۆ تێكدانی شۆڕشی سه‌ید و ئه‌و له‌گه‌ڵ هیچدا نییه له كه‌سیش فه‌رمان وه‌رناگرێت، سبه‌ی خۆپێشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌ین لەدژی بوونی سەربازی ئەمەریكی كە لە عێراق هەیە.
ڕوونی كرده‌وه، له ئێسته‌وه پۆل پۆل لایه‌نگرانمان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌كانی كه‌ڕاده و مه‌نووسڕ و نزیك ناوچه‌ی سه‌وز بڵاو ده‌بنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ خۆپێشاندانی ملیۆنی سبه‌ی هه‌ینی 24ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن.
ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا هێزی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه له نزیك باڵوێزخانه‌ی خۆی و چه‌ندان ئاگاداری وه‌ك ترساندن بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆ مه‌رگ به كفنی سپیه‌وه ده‌چین ئه‌و قسانه كار له شوێنكه‌وتوانی ئێمه ناكات.
زیاتر گوتی، سبه‌ی میلیشیاكان پاڵپشتی و بەشداری تێدا دەكەن لەوانەش بزووتنەوەی نەجەبا و عەسائیب و كەتیبەكانی ئیمام عەلی، سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانن بۆیه ئه‌مه خۆپێشاندانێكی ئاشتی ده‌بێت و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ جۆره تێكدانێك نیین به‌ڵام هێرشكردنه سه‌ر عێراقییه‌كان باجی خۆی ده‌بێت.
14 ڕۆژ پێش ئێسته موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی عێراق كرد و ڕای گه‌یاند، "ئاسمان و خاكی عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی داگیره‌وه ده‌به‌زێنرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كه‌م كه خۆپێشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكردنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن"، بڕیاره خۆپیشاندانه‌كه ڕۆژی هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌م، له سه‌عات نۆی به‌یانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ست پێ بكات.