ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی گشیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان واده‌ی كۆتاییهاتنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له پێوهڕهوهكهدا پرسی سكرتێر و سه‌رۆك و هه‌موو ده‌سته‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، 80%ی كاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ كۆتایی هاتووه و ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه كاره‌كان به كۆتا ده‌گه‌ن و ڕۆژی 29ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، له پێوهڕهوهكهدا پرسی سكرتێر و سه‌رۆك و هه‌موو ده‌سته‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدا كه هێشتا كادر و ئه‌ندامانی تری ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئه‌و حزبه نازانن یه‌كێتی له داهاتوو سكرتێری ده‌بێت یان سه‌رۆك.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتی، له هه‌مواری پێڕه‌وی ناوخۆدا چاره‌سه‌رێكمان بۆ بابه‌تی سێ ئه‌ندامه زیاده‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌یبه‌ینه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌دڵیان بوو، ئه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كێشه‌كانی هێنده‌ی تر قووڵ بوونه‌وه كاتێك له‌و كۆنگره هیچكام له پۆست و ڕێكخستنه‌وه‌ی جومگه‌كانی ئه‌و حزبه بڕیاری لێ نه‌درا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا