لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و له‌ناوبردنی سێ تۆن و نیو هێلكه‌ی خراپبوویان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن بازگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پیرمام- كۆڕێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن و نیو هێلكه‌ی خراپ‌دا گیراوه و له‌ناو براون.
ئه‌و هێلكه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو گواسترایه‌وه بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه
وه‌ك ئه‌وه‌ی قایمقام ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌م جۆره هێلكه‌یه به نایاسایی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هیچ ڕێككهوتێكی بۆ دیاركردنی ماوه‌ی به‌سه‌رچوون به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه. له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نابێت هێلكه رێككه‌وتی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی زیاتر له 30 رۆژی لێبدرێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هێلكه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو گواسترایه‌وه بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و له‌وێ له‌ناو بردرا. ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.
ماوه‌یه‌كه بازاڕه‌كانی كوردستان كراوه‌ته شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی هێلكه‌ی ماوه به‌سه‌رچوو، پێشتر "وشه" ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه هه‌مو ئه‌و هێلكانه له‌ڕێی مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانییه‌وه ده‌هێنرێ و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانان ناكرێ.