كاریگه‌ری قاوه‌ له‌سه‌ر ژنان

:: PM:10:02:23/01/2020 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمەریكی دەری دەخات، ئەو ژنانەی تەمەنیان هەیە و ڕۆژی دوو یان سێ كووپ قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە خەڵەفان و بیرچوونەوە كەمترە لەوانەی كە هەرگیز قاوە ناخۆنەوە.

ئەگەری بیرچوونەوە کەم دەکاتەوە
لەو توێژینەوەیەدا كە زانكۆی "ویسكونسن میلووكی"ی ئەمەریكی ئەنجامی داوە، لە ڕۆژی جیهانیی قاوە كە دوێنێ بوو، ئاماژە بەوە دەكات كە تاقیكردنەوەیان لەسەر شەش هەزار و467 ئافرەت كردووە كە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوە بووە، لە ماوەی پشكنینەكەیاندا كە 10 ساڵی خایاندووە، ئاماژە بە ڕێژەی خواردنی "كافیین" كراوە، لە سەرووشیانەوە قاوە و چا و پێوەندیی بە خەڵەفان و بیرچوونەوە چییە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ڕۆژانە دوو بۆ سێ كووپ قاوە، یان پێنج بۆ شەش كووپ، بە ڕێژەی 36% ئەگەری بیرچوونەوەی كەم كردووەتەوە.

توێژەران هێشتا هۆكاری قاوە و مادە كافیینەكان بە بیرچوونەوە ڕوون نەكردووەتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە توێژینەوەیەكی پێشتریش كردووە كە قاوە مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار دوور دەخاتەوە.



وشە - كوردۆ شابان