غیابی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته جێی گفتوگۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بڕیاره له‌مه‌ودوا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نه‌یه‌ته دانیشتنه‌كانه‌وه، ناوه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه، هاوكات ئه‌و سزایه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ دایناوه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر ئه‌ندامێك ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی دیاریكراوی نه‌بێت و له دانیشتنه‌كاندا ئاماده نه‌بێت، ئه‌وا ٥%ی مووچه‌كه‌ی ده‌بڕێت و سه‌رنجڕاكێشانیشی بۆ ده‌رده‌چێت.
هه‌ر به‌پێی پێڕه‌وه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ سێ تا پێنج دانیشتن به‌سه‌ریه‌كه‌وه یان جیاجیا په‌رله‌مانتار ئاماده نه‌بوو، ئه‌وا ناوه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش تێپه‌ڕی، پێڕه‌وه‌كه ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌و په‌رله‌مانتاره.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، له كۆی نزیكه‌ی ٣٠ دانیشتنی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتار هه‌یه 10 دانیشتن ئاماده نه‌بووه و هه‌یشه حه‌وت دانیشتن ئاماده نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته له هه‌وڵی داڕشتنی لیستێك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ن كه غیاب دراون، سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌ش به سه‌ریاندا كه پێڕه‌و بۆی دیاری كردوون.
له 111 په‌رله‌مانتاری كوردستان ته‌نیا 20 په‌رله‌مانتاریان ئاماده‌ی هه‌موو دانیشتنه‌كان بوون
"وشه" هه‌وڵی زۆری دا ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌ربگرێت كه غیابیان زۆره، به‌ڵام هیچ كام له سه‌رچاوه‌كان ئاماده نه‌بوون ناوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
له ١١١ په‌رله‌مانتاری كوردستان ته‌نیا 20 په‌رله‌مانتاریان ئاماده‌ی هه‌موو دانیشتنه‌كان بوون، هه‌روه‌ها ته‌نیا چوار په‌رله‌مانتاریش ئاماده‌ی هه‌موو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌و لیژنانه بوون كه ئه‌ندامن تێیدا.
مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه ڕاسته غیاب هه‌یه، ئێمه‌یش به‌پێی پێڕه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام غیابه‌كان تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان په‌ك بخه‌ن.
مونا ئه‌وه‌یشی گوت، "ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، هیچ په‌رله‌مانتارێك تا ئێسته ڕێژه‌ی غیابه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بیخه‌ینه ناو كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ متمانه لێسه‌ندنه‌وه."
به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له په‌رله‌مانتارانه‌وه وه‌ریگرتوون، تا ئێسته هیچ په‌رله‌مانتارێكی غیاب له په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ كه باسی لێپێچینه‌وه ده‌كات، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و سزا نه‌دراوه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، غیاب له په‌رله‌ماندا هه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانیشدا به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌نه‌بوونانه چه‌ندیان غیابن و چه‌ندیان مۆڵه‌ت و بایكۆته، ئه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاگاداره.
"ئێسته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نووسراوی بۆ لیژنه‌كان كردووه، ناوی غیاب و مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت هه‌مووی ئاماده كردووه و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت". هه‌ڵه‌دنی بۆ "وشه" وای گوت.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌م خوله‌یدا كه‌متر له ٣٠ دانیشتنی كردووه و به‌هۆی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیشه‌وه په‌رله‌مان پشووی زستانه‌ی خۆی دوا خست.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، بۆ "وشه"ـی ئاشكرا كرد، نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و سزانه‌دانی په‌رله‌مانتار، وای كردووه په‌رله‌مانتار به ئاره‌زووی خۆی بێت و هه‌ركاتێك ویستی نه‌یه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش وای كردووه دانیشتن نییه له 10 تا ٢٠ په‌رله‌مانتار غیاب نه‌بن.
به‌گوته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی، "چه‌ند جارێك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانمان له‌و پرسه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئێسته سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی خشته‌یه‌كن له‌وباره‌یه‌وه و دواتریش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال