ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای هه‌ژاند و كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشته پارێزگای دهۆك و ڕۆژئاوای كوردستانیش و خه‌ڵكی هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كردووه.
ناوه‌ندی پێوانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا بووه و قوڵاییه‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
ئاماژه‌ی داوه، كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه به گشتی هه‌موو توركیای گرتووه‌ته‌وه و جیا له‌وه‌یش له باكوری سووریا و عێراق و ئیسرائیلیش هه‌ستی پێ كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رز بووه و گه‌یشتووه‌ته 6.7 تا حه‌وت پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و تا ئێسته‌یش زیانه‌كانی نازانرێت، به‌ڵام به به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه داده‌نرێ له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو كه له‌و ناوچه‌یه ڕوویدا بێت، تا ئێسته‌یش به فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و نازانرێ كه قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، یان ته‌نیا زیانی مادی به‌دواوه بووه، میدیاكانی جیهانیش ئاماژه‌یان به بوونی هیچ قوربانییه‌ك نه‌كردووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ زیانی مادی به‌دوای خۆیدا هێنا بێت.