كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر له پێشنگای ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان سی ئی ئێس 2020 پێشكه‌وتووترین پرۆژه‌ی كۆمپیوته‌ری نووسینگه‌ی خسته ڕوو، كه سه‌رنجی هه‌موو به‌شدارانی پێشانگهكهی ڕاكێشاوه و چاوه‌ڕوانی خستنه‌بازاڕی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كۆمپیوته‌ره ناوی
كۆنسێپت دی 700ه و شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك و مۆدێرنی هه‌یه و پرۆسیسه‌ری ئنتڵ ئێسكیۆن ئی بۆ دانراوه، كه پێشكه‌وتووترین جۆری پرۆسیسه‌ره له دنیا و كارتی تایبه‌تی شاشه‌ی له جۆری نڤیدیا كوادرۆ ئاڕ تی ئێكسه و یارمه‌تیده‌ره بۆ كاركردنی قورسترین به‌رنامه‌كان به خێراییه‌كی زۆره‌وه له ڕێی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌وه.
به تایبه‌ت بۆ كاری ئۆفیس دروستكراوه و پێشكه‌وتووترین كۆمپیوته‌ره تا ئێسته به‌رهه‌م هێنرا بێت
تایبه‌تمه‌ندی تری ئه‌و كۆمپیوته‌ره ئه‌وه‌یه له شوێنی ی‌و پی ئێس ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی لاپتۆپێك و به شێوه‌ی لاسلكی شه‌حن بكرێته‌وه و هیدفۆنی پێشكه‌وتوویشی له‌گه‌ڵدایه كه له نێو كه‌یسی كۆمپیوته‌ره‌كه شوێنی تایبه‌تی هه‌یه و لێی داده‌نرێت.
له هه‌موو ئه‌مانه‌یش گرنگتر كۆمپیوته‌ره‌كه سیسته‌مێكی ساردكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه كه له سێ پانكه‌ی تایبه‌ت پێكهاتووه و به به‌رده‌وامی كه‌یسی كۆمپیوته‌ره‌كه سارد ده‌كه‌نه‌وه و ڕێگری له تێكچوونی كۆمپیوته‌ر و كێشه‌كانی تری ده‌گرن كه به‌هۆی زۆر گه‌رمبوونی كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه دروست ده‌بێت.