فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سڕه ئاشكرای كرد، كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقیان له ناوه‌ندی شاری به‌سڕه بڵاوه پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانی ئاشتیانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێ له خۆپێشاندانی توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا و باڵه‌خانه حكوومی و حزبییه‌كان بگرن.
فه‌ریق قاسم نزال فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سڕه له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، فه‌رمانمان كردووه به بڵاوه پێكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپا له ناو شاری به‌سڕه كه خۆپێشاندانی ئاشتیانه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له چوونی خراپه‌كار و ئاژاوه‌گێڕان بۆ ڕیزی خۆپێشانده‌ران بگرین و ڕێ نه‌ده‌ین ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان بۆ توندوتیژی و سووتاندن و هه‌ڵكووتانه سه‌ر باره‌گاكان بگۆڕێت.
له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران ڕێككه‌وتوون تا بیانپارێزن و ئه‌وانیش خۆپێشاندانی ئاشتیانه ساز بكه‌ن
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشانده‌ران گفتوگۆمان كردووه و شوێنی تایبه‌ت و گۆڕه‌پانه‌كانمان بۆ دیارییكردوون، تا له‌و شوێنانه خۆپێشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رچه‌ند ده‌یانه‌وێ بمێننه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی پارێزراو بن، ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیان داوه، ئێمه‌یش بۆ پاراستنیان و ڕێگری له چوونی ئاژاوه‌چییه‌كان بۆ ڕیزی ئه‌وان سوپامان له ناوچه‌كه بڵاوه پێكردووه.
ئاماژه‌ی دا، ئێمه و نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران ڕێككه‌وتووین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه و به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بن و ده‌ست به ئاژاوه‌گێڕی و سووتاندن و كێشه نانه‌وه بكه‌ن، ئه‌وكات به تێكده‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن و هیچ چاره‌سه‌رێكمان نامێنێ، جیا له‌وه‌ی به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی كۆتاییهێنان به خۆپێشاندانه‌كان بده‌ین.