كۆمه‌ڵه‌ی كاسۆلیكی فڕه‌نسی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه چوار كارمه‌ندی ڕێكخراوه‌كه له نزیك باڵوێزخانه‌ی فڕه‌نسا له به‌غدا ڕفێنراون و تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چوار كارمه‌نده نییه.
بنیامین بلانشار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی "
ئێس ئۆ ئێس كریستیان دوریان"ی فڕه‌نسی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌وان ڕێكخراوێكی ناحكوومین و ئه‌ركیان هاریكارییكردنی كریستیانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته و هیچ پێوه‌ندییان به سیاسه‌ت نییه و بگره ڕێكخراوێكی مرۆڤپارێز و مه‌ده‌نین، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوو چوار كارمه‌ندمان ڕفێنراون سێیان هاووڵاتی فڕه‌نسین و یه‌كێكیشان عێراقییه.
هیچ سۆرغێكیان دیار نییه و كه‌سیش به‌رپرسیاریه‌تی ڕفاندنیانی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ
زیاتر گوتی، هیچ داوایه‌كیش له‌لایه‌ن ڕفێنه‌رانه‌وه به ڕێكخراوه‌كه‌مان نه‌گه‌یشتووه كه باس له پێدانی پاره بكه‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و چوار بارمته گیراوه و هیچ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و گرووپێكی چه‌كداریش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م كرده‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.
له‌باره‌ی هۆكاری بوونی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه له به‌غدا، بلانشارد گوتویه‌تی، كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڤیزای مانه‌وه‌یان له عێراق چوونه‌ته به‌غدا و له 2014ه‌وه‌یش له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری و كۆمه‌كیان پێشكه‌شی هه‌زاران لێقه‌وماوی كریستیان و ئێزیدی كردووه، له‌وكاته‌ی كه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژكردنی ده‌دان و دووپاتیشی كرده‌وه كه باره‌گای سه‌ره‌كی كاركردنمان له هه‌ولێر بووه و ئه‌و چوار كارمه‌نده‌یش چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌مان كار ده‌كه‌ن.