ده‌سته‌ی كاره‌سات و به‌هاناوه‌چوونی توركیا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای هه‌ژاند، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 270 كه‌سی تریش برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا هاتووه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه به گوڕی 6.8 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای هه‌ژاند، بووه‌ته هۆی كوشتنی 14 كه‌س و برینداربوونی 270 كه‌سی تر، ئه‌مه‌یشی به زانیاری سه‌ره‌تایی و ئاماره‌ی به‌رایی قوربانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه 35 له‌رینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك ته‌واوی ناوچه‌كانی توركیایان هه‌ژاندووه و چه‌قی سه‌ره‌كی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌یش ویلایه‌تی ئالازیگ بووه.
ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 300 كه‌س و پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌كه به‌رز ببێته‌وه
چاتین ئۆكتای قه‌لدریم والی ویلایه‌تی ئالازیگ له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، ته‌نیا له ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان 225 كه‌س برینداربوون و سه‌رجه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه، هاوكات والی مه‌لاتییه ئایدین بارووش ڕای گه‌یاند، كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه 45 كه‌س برینداربوون.
سه‌عات 8:55 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له نزیك شارۆكه‌ی سیڤریجی له ویلایه‌تی ئالازیگ ڕووی دا و ته‌واوی
توركیا و شاری دهۆك و باكوری سووریا و تا شاری دیمه‌شق و ناوچه‌كانی ئیسرائیلیشی هه‌ژاند، وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی زۆری به باڵه‌خانه‌كان گه‌یاندووه و زۆرترین زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پێشبینش ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانیان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكه‌ن.