ئاژانسی "فارس‌نیوز"ی سه‌ربه سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چووه ناو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه و domainكه‌ی به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا داخرا.
ئاژانسەکە سەر بە سوپای پاسدارانە و خراوەتە ناو لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "
رادیۆ فه‌ردا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاژانسی "فارس‌نیوز"ی سه‌ربه سوپای پاسداران چووه‌ته ناو لیستی SDNی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و لیسته بریتییه له‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گه‌مارۆی له‌سه‌ر داده‌نرێت و domainی له وێبگه‌ڕه‌كاندا راگیراوه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی داخستنی ئاژانسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه به ماڵپه‌ڕی "واشنتن فری بیكن"ی راگه‌یاندووه، "هۆی خستنه‌نه لیسته‌كه بۆ پێوه‌ندی ئه‌و ئاژانسه به سوپای پاسدارانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر سوپای پاسداران له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆره‌وه و وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌رپرسانی ئاژانسی "فارس‌نیوز" به ئیرنایان گوتووه، ئه‌وان به فه‌رمی له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه ئیمێڵێكیان بۆ هاتووه و ئاگادار كراون كه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا domainی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان راگیراوه.
راگرتنی domainی ماڵپه‌ڕێك واتای هه‌ڵگرتنی https:// له‌سه‌ر ئه‌درێسی ماڵپه‌ڕێك، به‌وه‌یش ئه‌و ماڵپه‌ڕه له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به فه‌رمی مۆڵه‌تی وه‌شانی لێ وه‌رگرتووه، ئه‌سته‌م ده‌بێت.