دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌ی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه و بڕیاره به‌ر له راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه، چه‌ند به‌رپرسێكی ئیسرائیل سه‌ردانی كۆشكی سپی بكه‌ن.
بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەکە دوو سەرکردەی سیاسیی ئیسڕائیل بانگهێشتی ئەمەریکا کراون
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" له زاری ستیڤان گریشام گوته‌بێژی كۆشكی سپی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژی سێشه‌م 24ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی پێشوازی له بنیامین نه‌تانیاهۆ ده‌كات.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی روونی ده‌كاته‌وه، جگه له بنیامین نه‌تانیاهۆ، تره‌مپ بانگهێشتی به‌نی گانتس سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "شین و سپی" ئیسرائیلی كردووه.
كۆشكی سپی هۆی بانگهێشتی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی ئیسرائیلی "بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه" ناو بردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل، ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌ك له بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا فه‌له‌ستینییه‌كان دژكرده‌وه‌یان به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه".
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه پڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وڵاتانی عێراق و سووریا و یه‌مه‌نیش له‌خۆ ده‌گرێت.
بڕیاربوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس ئه‌و پڕۆژه‌یه بخاته روو، به‌ڵام دواتر كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تره‌مپ هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆشكی سپی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه ده‌خاته ڕوو.