ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامى پێكدادانى خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق له گۆڕه‌پانى خه‌لانى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا، حه‌وت كه‌س بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى كانوونى دووه‌م، ئامارێكى نوێى له‌باره‌ی قوربانییه‌كانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانى خه‌لانى حه‌وت كه‌س به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق بریندار بوون.
هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپێشاندان دابگرن
به‌یانى ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر گۆڕه‌پانى خه‌لانى و هاوكات فه‌رمانده‌ییه‌كه راگه‌یانراوێكیشى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا راى گه‌یاندووه، گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ ده‌كات و رێى هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى گرژی و پێكدادانى زۆر له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان، خۆپێشانده‌ران توانیویانه گۆڕه‌پانى خه‌لانى له‌ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیان بهێڵنه‌وه.
له یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق، خۆپێشاندان له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارودۆخى ئابوورى ده‌ستى پێ كرد و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، تا ئێسته زیاتر له 600 كه‌س له ئه‌نجامى پێكدادانه‌كانى نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان كوژراون و زیاتر له 25 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.