بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى باجى گومركى به‌سه‌ر كاڵا ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه ناچار بكات رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ى بكه‌ن.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى كانوونى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆریس جۆنسۆن و ئه‌ندامانى تر‌ى حكوومه‌تى به‌ریتانیا تاوتوێى سه‌پاندنى باجى گومركى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر كاڵاى وڵاتانى ئه‌وروپا.
به‌ریتانیا باج ده‌خاته سه‌ر په‌نیرى فڕه‌نسى و ئۆتۆمبیلى ئه‌ڵمانى
رۆیته‌رز روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌یش وه‌ك گوشارێكه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ناچار بكات رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بكه‌ن بۆ قۆناغى دواى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه كه به "بریگزت" ناسراوه.
ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى تایمز ئاشكرا كراوه، ئه‌و رۆژنامه‌یه باسى له‌وه كردووه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ به رێژه‌ى 30% باج بخاته سه‌ر په‌نیرى فڕه‌نسى و به رێژه‌ى 10% باج بخرێته سه‌ر ئۆتۆمبێلى ئه‌ڵمانى.
چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا له ئه‌نجامى راپرسییه‌كى جه‌ماوه‌رى له مانگى حوزه‌یرانى 2016 بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و تا ئێسته سێ جار واده‌كه‌ى دواخراوه، دوایین جار بڕیار دراوه له 31ى ئه‌م مانگه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه ئێسته به‌رپرسانى به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر بكه‌ن.