به‌گوێره‌ى دوایین ئامار كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى باكورى كوردستان، هه‌زار و 31 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون و 22 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه و 34 برینداریش له ژێر چاودێریى چڕدان.
له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى خارپێت له باكورى كوردستان، سێ وه‌زیرى حكوومه‌تى توركیا ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا و ئامارى فه‌رمى قوربانیانیان راگه‌یاند.
22 كه‌س مردوون و 34 كه‌سیش له‌ژێر چاودێرى چڕدان
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، 22 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و تا ئێسته هه‌زار و 31 كه‌سیش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون، 34 كه‌سیش له برینداره‌كان له‌ژێر چاودێریى چڕدان
ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ریه‌كه له سلێمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى توركیا و موراد كورۆم وه‌زیرى ژینگه و فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا له كۆنگره‌كه به‌شدارییان كردووه.
له‌باره‌ى مردووه‌كه وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ئاشكراى كردووه، 18 كه‌س له‌و قوربانیانه خه‌ڵكى خارپێتن و چواره‌كه‌ى تر خه‌ڵكى مه‌ڵه‌تینن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌ساته‌كان و فریاكه‌وتن له توركیا كه به "ئافاد" ده‌ناسرێت، راى گه‌یاندووه كه تا ئێسته 39 كه‌س له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه رووخراوه‌كان رزگار كراون.
شه‌وى رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 6.8 پله‌ى رێخته‌ر، له ناوه‌ندى شارى خارپێتى باكورى كوردستانى دا و له شاره‌كانى تر‌ى وه‌ك مه‌له‌تى و چاولك و ده‌رسیم و شرنا‌خ و ئاماده هه‌ستى پێ كراوه.