به‌شێك له ماڵباتی قوربانیانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه كه له تاران به مووشه‌كی سوپای پاسداران كه‌وته خواره‌وه، له دادگایه‌كی كه‌نه‌دا سكاڵایان له‌سه‌ر خامنه‌یی و چه‌ند به‌رپرسێكی ئێران تۆمار كرد.
دادگاکەی کەنەدا بۆ پاراستنی گیانیان ناوی سکاڵاکارانی ئاشکرا نەکردووە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
بی بی سی" فارسی رای گه‌یاندووه، كه‌سوكاری پونه گورجی یه‌ك له قوربانییه‌كانی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له ماڵباتی قوربانییه‌كان، له دادگای باڵای كه‌نه‌دا سكاڵایان تۆمار كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سكاڵاكان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران تۆمار كراوه.
دادگای ئه‌نتاریۆی كه‌نه‌دا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ پارێزگاریكردن له گیان و ته‌ناهیی ئه‌و كه‌سانه، دادگا ئاماده نییه ناو و شوناسی ئه‌و ماڵباتانه ئاشكرا بكات كه سكاڵایان تۆمار كردووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌سه‌ر ئاسمانی تاران فڕۆكه‌یه‌كی بوینگ 737ی ئۆكرانی كه له تارانه‌وه به‌ره‌و كیه‌ف به‌ڕێ كه‌وتبوو، شه‌ش خوله‌ك دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌وه به مووشه‌ك كرایه ئامانج، به‌هۆیه‌وه 178 سه‌رنشینی ئه‌و فڕۆكه‌یه گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌ره‌تا ئێران هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ناو مه‌كینه‌ی فڕۆكه‌كه گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای بوئینگ ره‌تی كرده‌وه فڕۆكه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كه به دوو مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
دواتر ئێران ددانی به‌وه دانا كه به مووشه‌ك له فڕۆكه‌كه‌ی داوه و به هه‌ڵه‌ی مرۆیی ناوی هێنا، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئێران ئاماده نییه سندووقه ره‌شه‌كه‌ی راده‌ستی ئۆكرانیا بكاته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژی كه‌وتووه‌ته نێوان كه‌نه‌دا و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ی 72 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه به ره‌گه‌زنامه كه‌نه‌دین.