به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، دادگاى سلێمانى داواى كردووه لیژنه‌ى "به‌ڵگه و تاوانى سلێمانى" بچنه به‌رده‌م دادوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ئاماده‌یان كردبوو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سووتانی "سێوان قادر"، تێیدا هاوسه‌رى سێوانیان به "بێ تاوان" له ڕووداوه‌كه ناساندبوو.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، لیژنه‌ى به‌ڵگه و تاوانى سلێمانى، دواى سێ هه‌فته له سووتانى سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ى، چوونه‌ته ماڵى سێوان و له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا نووسیویانه هاوسه‌رى سێوان تاوانبار نییه و ده‌ستى له ئاگره‌كه‌دا نییه. له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان نییه بڕیار له دیاریكردنى تۆمه‌تبار بده‌ن. بۆیه دادگاى سلێمانى داواى كردووه بچنه به‌رده‌م دادوه‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى كانوونى دووه‌م، بنار عادل پارێزه‌رى سێوان و منداڵه‌كانى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دادگاى سلێمانى و دادوه‌رى دۆسیه‌ی سێوان، داوایان كردووه لیژنه‌ى به‌ڵگه و تاوانى سلێمانى كه كاتى رووداوه‌كه‌دا سه‌ردانى ماڵى سێوانیان كردبوو بۆ به‌دواداچوون و خستنه‌ڕووى به‌ڵگه‌كان، بچنه به‌رده‌م دادگا و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌یان بده‌ن.
ته‌واوى ئه‌و چوار دادگایه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سێوان به‌ڕێوه چووه، ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌رى سێوان تاوانباره
پارێزه‌رى سێوان ئه‌وه‌یشی گوت، "لیژنه‌كه‌ى به‌ڵگه و تاوان چوار كه‌س بوون و له ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌رچوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا بڕیاریان داوه، به‌وه‌یش خۆیان خستووه‌ته جێى دادوه‌ر".
"له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڵگه و تاوانى سلێمانى بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، عه‌مید ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه و تاوان بوو، به‌ڵام دواتر خانه‌نشین بووه و كه‌سێكى تر چووه‌ته شوێنه‌كه‌ى، به‌وپێیه‌ى دادگاییه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڵگه و تاوان ناگرێته‌وه به‌هۆی خانه‌نشینبوونى"، بنار واى گوت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، ته‌واوى ئه‌و چوار دادگایه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سێوان به‌ڕێوه چووه، ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌رى سێوان تاوانباره، چونكه له دانیشتنی رابردووی دادگادا ئه‌و كه‌سانه چوونه به‌رده‌م دادوه‌ر كه له ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتندا بوون و كاتى ڕووداوه‌كه سێوانیان ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كرد، به‌گوته‌ى ئه‌وان هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌بووه له‌لایه‌ن سێوانه‌وه كه باس له‌وه بكات "دیار"ی هاوسه‌ری تاوانبار نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و تاوانبارى ڕووداوه‌كه‌یه.
ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018، له ڕووداوێكى گوماناویدا له چه‌مچه‌ماڵ، سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ى له ماڵى خۆیان ئاگریان تێبه‌ر بوو، ده‌ستبه‌جێ سێ منداڵه‌كه‌ى گیانیان له ده‌ست دا، دواى یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، سێوانی داكیشیان گیانى له ده‌ست دا. ئه‌و رووداوه خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ژاند، به‌ڵام هێشتا دادگاییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى