بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران كۆ ببێته‌وه، هاوكات بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران تاوتوێ ده‌كات.
ئەو کۆبوونەوەیە وەڵامدانەوەی دیموکراتەکانە بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "
رادیۆ زه‌مانه" كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هۆڵه‌نداوه پشتیوانی ده‌كرێت، رای گه‌یاندووه، "كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران رۆژی سێشه‌م كۆ ده‌بێته‌وه". روونیشی كردووه‌ته‌وه، "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌بن، تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، دیاری ده‌كرێت.
كۆماریخوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران زۆرینه‌ن و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ دیموكراته‌كان كه هه‌وڵی دادگاییكردنی تره‌مپ و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ده‌ن.
گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران، رووی له هه‌ڵكشان كردووه و شه‌وی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا به ئێران، ئه‌گه‌ر له رێی میلیشیاكانیه‌وه چالاكییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام بكات، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی رژد و توندیان به‌رانبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
هاوكات برایان هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، رای گه‌یاند، "ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌ی قاسم سلێمانی درێژه به هه‌مان رێچكه بدات و ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، چاره‌نووسی وه‌ك قاسم سلێمانی ده‌بێت".