شاره‌زایانی زه‌ویناسی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی ئێسكه‌په‌یكه‌ر، جۆرێك ئێسكه‌په‌یكه‌ری تیمساحیان دۆزیوه‌ته‌وه و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی دۆلفینه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 150 ملیۆن ساڵ.
شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر له زانكۆی ئیدنبێرگ بۆ ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له گه‌ڕانی به‌رده‌وامدان به‌دوای ئێسكه‌په‌یكه‌ره كۆنه‌كان، له نوێترین كاریاندا ئێسكه‌په‌یكه‌ری تیمساحێكی سه‌یریان دۆزیوه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی دۆلفینه و 150 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێسته ژیاوه.
ئێسکەپەیکەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێستە
دوای دۆزینه‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه و توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ری، بۆ شاره‌زایانی زانكۆكه ده‌ركه‌وتووه كه "ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پۆلی تیمساحه خوێنگه‌رمه‌كان كه له‌سه‌ر شێوه‌ی دۆلفینن و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه" دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه "ته‌نیا ئه‌م جۆره تیمساحه 150 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێسته ژیاون".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه له‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا، له‌و ئێسكه په‌یكه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی كۆنیش هاوشێوه‌ی تیمساحه‌كانی ئێسته خوێنگه‌رمن، به‌ڵام له شێوه‌دا جیاوازن و وه‌ك ماسی دۆلفین بوون و خاوه‌نی ده‌مێكی درێژ و ددانی تیژ بوون، به‌ڵام قاچ و ده‌ستیان نییه و له پۆلی خشۆك نین، به‌ڵكو له پۆلی ماسی بوون.