زۆرجار ده‌سه‌ڵات و سامان و هێز و رێزت هه‌یه، به‌ڵام هه‌ست به كامه‌رانى ناكه‌یت، دروونناسان ئه‌مه به هه‌ستێكى ئاسایى ده‌زانن و پێنج ئامۆژگارى ساده‌ت پێ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ى تۆزێك بارگرانییهكانت سووك بكه‌یته‌وه.
ئاساییه له سه‌رده‌مێكى جه‌نجاڵدا تۆ هه‌ست به بارگرانى بكه‌یت، ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان بڕۆیت، ده‌ته‌وێ شتى زیاترت هه‌بێت، ده‌ته‌وێ پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیت به‌رز بێت، ده‌ته‌وێ پله‌ت له‌كاره‌كه‌ت به‌رز بێته‌وه و كه‌سێكى دیارتر بیت، ئه‌مانه و چه‌ندان ئامانجى تر له ژیانى تۆدا هه‌ن، له یه‌ك كاتدا كار بۆ هه‌موویان ده‌كه‌یت.
ده‌روونناسان ده‌ڵێن خواستى ئه‌م ئامانجانه كارێكى سروشتییه، به‌ڵام پێویستى به رێكخستنه‌وه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى هه‌میشه ژیانت له‌ژێر ئه‌و باره قوڕسانه نه‌بێت، به‌ڵكو ساده‌تر بێت تا تۆیش بتوانیت كامه‌ران بیت و هه‌ناسه‌ى ئاسووده‌یى بده‌یت. له نوێترین راپۆرتى ماڵپه‌ڕى
" ئه‌راجیك" له‌م باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م ماڵپه‌ڕه كه وتار و راپۆرته‌كانى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوده‌كاته‌وه، بایه‌خ به بابه‌ته‌كانى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ده‌دات.
زۆرجار پێوه‌ندى سۆزدارى خراپ زیان به ته‌ندروستى ده‌گه‌ینێت
له راپۆرته‌كه پێنج پێشنیاز كراوه كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:
كه‌متر به‌كاربه‌ر به
ئه‌مڕۆ چه‌رخى ته‌كنه‌لۆجیایه، ته‌كنه‌لۆجیان زۆرترین بوارى ژیانى ته‌نیوه‌ته‌وه، به‌كاربردنى كه‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا شتێكى باو نییه، به‌ڵكو خه‌ڵك هه‌ڵپه‌ى زۆرترین شتیان هه‌یه، سه‌یركردنى ته‌له‌ڤزیۆن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كورته نامه‌كان، نایانه‌وێ هیچ شتێك له كیس بده‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌وان كامه‌رانن.
تۆ به وردى سه‌یرى داهاتى خۆت بكه و بزانه پێویستت به‌چ شتێك هه‌یه، بیر له‌وه بكه‌وه ئه‌گه‌رهاتوو له‌برى سه‌ركردنى ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌رقاڵبوون به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاتت بۆ خوێندنه‌وه و وه‌زرش ته‌رخان بكه‌یت چى ده‌بێت؟
فێر به بڵێى: نه‌خێر
شه‌رمنى وا ده‌كات له‌وه رابێت به خه‌ڵك نه‌ڵێى "نه‌خێر" له ئه‌نجامدا له هه‌موو شوێنێك كار ده‌كه‌یت. ده‌روونناسان زۆر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆى شه‌رمنییه‌وه تووشى زۆرێك له بارودۆخى خراپى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویست ددان به‌وه بنێیت و چیتر له‌و جۆره كه‌سانه نه‌بێت.
به‌ڵكو ده‌بێت گرنگترین ئامانجى خۆت دیار بكه‌یت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى ژیانت بكه‌یت.
چیتر وابه‌سته‌ى رابردوو مه‌به
زۆرجار هێنده وابه‌سته‌ى رابردوو و ئه‌و شتانه‌ین كه له رابردوو به‌سه‌رمان هاتووه، ته‌نانه‌ت ناتوانین ئه‌وه دیار بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ ئێمه كێین و ته‌نانه‌ت نازانین له داهاتوویش ده‌بین به‌چى. به‌شێك له رێكخستنه‌وه و ساده‌كردنه‌وه‌ى ژیانمان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و شتانه بین كه له‌رابردوو جێماون، یان نابێت به‌گوێره‌ى ئه‌زموونى رابردوومان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێشهاتى نوێ بكه‌ین.
وا باشتره له یاداشتێك ئه‌و شتانه بنووسێ كه بۆ ئاینده‌ت خوازیاری، هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌م ئامانجه‌یش تێڕوانینى خۆت دابڕێژهوه.
واز له پێوه‌ندى ژه‌هراوى بهێنه
كیلى كامبل كه مامۆستاى ده‌روونناسییه له زانكۆى كالیفۆرنیا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر باس له‌و پێوه‌ندییه ژه‌هراوییانه ده‌كات و ده‌ڵێ "پێوه‌ندى ژه‌هراوى به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنێ كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و كامه‌رانى ئه‌وان هه‌یه".
له وتارێكدا كامل ده‌ڵێ "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه كاتێكى زۆر و وزه‌یه‌كى زۆر بۆ هاوبه‌شێكى رۆمانسى ته‌رخان ده‌كه‌ین، ئه‌و پێوه‌ندییه كاریگه‌رییه‌كى تایبه‌تى به‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانى ئێمه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رهاتوو بێ كێشه بوو، ئه‌و كاته كارێكى چاك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كێشه بوو ئه‌وا به نه‌رێنى كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌ندروستى و كامه‌رانى ئێمه‌وه ده‌بێت".
به بڕواى ئه‌و ده‌روونناسه، چاره‌سه‌ركردنى پێوه‌ندییه ژه‌هراوییه‌كان، به‌شێكه لهرێكخستنهوهى ژیان، تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ندى سۆزدارى و هاوڕێیه‌تى خۆت بكه‌یت، ئه‌گه‌رهاتوو كێشه‌یه‌كى هه‌بوو ده‌كرێت چاره‌سه‌رى بكه‌یت یانیش وازى لێ بهێنێت. زۆرجار ده‌كرێت پێوه‌ندى خراپ به‌ره‌و باشى بڕوات و سوودى بۆ مرۆڤه‌كه هه‌بێت.
رێكخستنى ژیان كامه‌رانى به مرۆڤه‌كه ده‌دات
هێشتا كات به‌سه‌ر نه‌چووه
ئه‌گه‌ر هێشتا كامه‌ران نییت، ئه‌گه‌ر هێشتا ژیانت جه‌نجاڵه، ئه‌وا دره‌نگ نییه، به‌ڵكو هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت" هێشتا كات به‌سه‌ر نه‌چووه". چه‌ندان كه‌سایه‌تى گرنگ و ناودارى مێژوو هه‌ن، له ناوه‌ڕاستى ژیانیان بیریان له رێكخستنه‌وه‌ى كردووه، ئه‌وان جیا له‌وه‌ى له‌م كاره‌یان كامه‌رانییان به‌ده‌ست هێناوه، كه‌چى دواجار ناوبانگیشیان به ده‌ست هێناوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌راجیك باس له چه‌ندان نموونه كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو كراوه، كه ره‌نگه بۆ تۆ ئیلهامبه‌خش بن. تۆیش كاتی ئه‌وه‌ت هاتووه له خۆت بپرسیت: چى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ژیان رێكبخه‌م و ساده‌ى بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجم به ده‌ست بهێنم و كامه‌ران بژیم؟.