ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه ته‌واو بوو كه درابوو به لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی پێره‌وی نوێی یه‌كێتی هه‌موار بكاته‌وه تا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئه‌و حزبه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
هێشتا ڕوون نییه یه‌كێتی سكرتێری ده‌بێت یان سه‌رۆك
لیژنه‌كه له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكدێن ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، كۆتاییان به كاره‌كانیان هێناوه. یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌ڵێت، هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو كراوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك و سكرتێره بۆ یه‌كێتی كه ئه‌وه هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌كه‌ی هه‌مواری پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆ "وشه" گوتی، هێشتا ڕوون نییه یه‌كێتی سكرتێری ده‌بێت یان سه‌رۆك هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه به كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و "نه‌مانتوانی له هه‌مواری نوێی پێره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی جێی بكه‌ینه‌وه".
لای خۆیه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به ده‌نگدان ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، چونكه پێویسته ڕای ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی له 121 كه‌س پێكدێن، له كۆنگره‌ی 21ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردراون و تا ئێسته یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به‌لام بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێره‌وی نوێی یه‌كێتی كۆببنه‌وه و سه‌رۆك یان سكرتێر هه‌ڵبژێرن.