سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕێكى عێراقى راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هێزێكى گه‌وره‌ى ره‌وانه‌ى شارى كه‌ركووك كردووه و له سه‌ربازگه‌ى K1 جێگیرى كردوون.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، زانیارى ئه‌وه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ریكا هێزێكى گه‌وره‌ى ره‌وانه‌ى كه‌ركووك كردووه.
هێزه‌كه له 30 ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى پێكهاتووه
سه‌رچاوه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ئاشكراى كردووه كه نزیكه‌ى 30ى ئۆتۆمبێلى "زرێپۆش" و پڕچه‌ك ره‌وانه‌ى بنكه‌ى K1 كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونى كردووه‌ته‌وه، هاتنى ئه‌و هێزانه پێوه‌ندى به‌و رێكارییانه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ توندكردنى بارى ته‌ناهیى سه‌ربازگه‌كه ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌وه‌یشى دووپات كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هێزانه نوێن و بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن نه‌هاتوون.
له 27ى كانوونى یه‌كه‌م به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى K1 له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
ئه‌مه‌ریكا حزبوڵاى عێراقى له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد كه میلیشیایه‌كى سه‌ر به ئێرانه، دواتریش ئه‌مه‌ریكا له تۆڵه‌ى هێرشكردنه سه‌ر سه‌بازگه‌كه‌ى كه‌ركووك، بۆردمانى پێنج باره‌گاى حزبوڵاى كرد له عێراق و سووریا. ئه‌مه‌یش گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانى زیاد كرد.