ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان، بڕیارى داوه منداڵه ههتیوهكانى داعش له كه‌مپى هۆڵه‌وه بۆ كه‌مپى رۆژ بگوازێته‌وه كه ژماره‌یان 224 منداڵه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان بڕیارى گواستنه‌وه‌ى منداڵه ههتیوهكانى داعشى داوه له كه‌مپى هۆڵ.
21 منداڵى داعش ره‌وانه‌ى وڵاتانى خۆیان ده‌كرێنه‌وه
جابر سه‌ید مسته‌فا به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى كه‌مپى هۆڵ به ئاژانسى فڕانس پرێسى راگه‌یاندووه، دوێنێ شه‌موو 25ى كانوونى دووه‌م وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر 21 منداڵى بۆ كه‌مپى رۆژ گواستووه‌ته‌وه، كه ئه‌م كه‌مپه ده‌كه‌وێته نزیك حه‌سه‌كه و تایبه‌ته به كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاو كراونه‌ته‌وه، ژماره‌ى منداڵه‌كان 224 كه‌سن، هه‌مووشیان سه‌ر به ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى بیانین.
به‌رپرسى كه‌مپه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ى گوتووه، 21 منداڵه‌كه ره‌وانه‌ى وڵاتى خۆیان ده‌كرێنه‌وه كه دووانیان فڕه‌نسى و ئه‌وانی تریش داغستانى و میسڕین.
دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستى داعش، منداڵان و ژنانى داعش له سێ كه‌مپى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان داڵده دراون كه زۆربه‌یان بیانین، به‌گوێره‌ى هه‌ندێك ئامار ته‌نیا له كه‌مپى هۆڵ 68 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێن.