له‌لای یاریده‌ده‌ری پزیشكی و دەرمانخانەی گه‌ڕه‌كه‌كان، دیارده‌یه‌ك په‌یدا بووه كه نه‌خۆش خۆی داوای ده‌رمان ده‌كات و ئه‌وانیش پێی ده‌ده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێریش دەڵێ: ئەگەر دەرمانی ڕێپێنەدراو بە نەخۆش بدەن، سزا دەدرێن.
عه‌زیز خۆشناو یاریده‌ده‌ری پزیشكه و نۆرینگه‌یه‌كی له هه‌ولێر هەیە، بۆ "وشه" په‌رده‌ی له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی تازه هه‌ڵدایه‌وه كه به گوته‌ی خۆی، "نه‌خۆش فێری ئه‌وه بووه داوای ئه‌و ده‌رمان و حه‌ب و ده‌رزییه ده‌كه‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ده‌رمانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌كات یان نا".
به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌م هه‌ر شتێك روو بدات ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرم
خۆشناو نموونه‌یه‌كی خسته ڕوو كه شه‌وێك ژن و پیاوێك چوونه‌ته ده‌رمانخانه‌كه‌ی و بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ژنه‌كه، به‌ڵام پیاوه‌كه هاته پێش و گوتی دكتۆر فڵان ده‌رزی له هاوسه‌رم بده. بۆیه لێی ده‌پرسێ ده‌زانی ئه‌و ده‌رزییه ناوی چییه یان بۆ چ نه‌خۆشییه‌كه؟ پیاوه‌كه گوتی، نه‌خێر، به‌ڵام یه‌ك دووجار به كارم هێناوه سوودی هه‌بووه.
یاریده‌ده‌ره پزیشكییه‌كه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر پیاوه‌كه‌م تێگه‌یاند كه هه‌ر ده‌رمانه و بۆ ده‌ردێكه و ئه‌و ده‌رزییه پێوه‌ندی به نه‌خۆشیی ژنه‌كه‌یه‌وه نییه.
ئه‌و یاریده‌ده‌ره نیگه‌رانی خۆی پێشان دا له‌وه‌ی هه‌ندێك نۆرینگه ده‌رمان ده‌ده‌ن به نه‌خۆش ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره، جا نه‌خۆشه‌كان دێنه لای ئێمه ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رمانه بۆ چییه یان ده‌كرێت ئه‌و ده‌رزییه‌مان لێ بده‌ی؟ ئه‌وه‌یش به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌م، هه‌ر شتێك روو بدات ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرم.
له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌زاران ده‌رمانخانه‌ی بچووك هه‌ن كه یاریده‌ده‌ری پزیشك تێیدا نه‌خۆش ده‌بینێت، زۆریشیان هه‌ر یاریده‌ده‌ری لێ نییه و ته‌نیا مۆڵه‌ته‌كه‌ی به ناوه‌وه وه‌رگیراوه، ئیتر ده‌رچوویه‌كی سێی ناوه‌ندی یان هاوسه‌ری یاریده‌ده‌ره پزیشكییه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
نابێ هیچ پزیشك و یاریده‌ده‌رێكی پزیشك به‌قسه‌ی نه‌خۆش ده‌رمان و حه‌ب به‌نه‌خۆش بدات
له به‌رانبه‌ردا دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، پشتڕاستی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كرده‌وه و به"وشه"ی گوت، به‌ڵێ ئه‌و حاڵه‌ته بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ده‌رمانێك له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ڕێپێدراو نه‌بێت و یاریده‌ده‌ری پزیشك به نه‌خۆشی بدات، سزا ده‌درێت.
دلۆڤان محه‌مه‌د روونی كرده‌وه، "دوو جۆر نه‌خۆش هه‌ن، یه‌كیان خۆی بڕیار له‌سه‌ر ده‌رمانی خۆی ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی بزانێ بۆ چ ده‌ردێكه، بێ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی پزیشكیش بێت. جۆرەکەی تریش نه‌خۆشێكه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌رمانی كۆمپانیا و برانده باشه‌كان به‌كار دێنێت، ته‌نیا به ره‌نگ و پاكه‌ته‌كه‌ی ده‌یناسێته‌وه".
دووپاتی كرده‌وه، له رابردوودا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه، نابێ هیچ پزیشك و یاریده‌ده‌رێكی پزیشك به‌قسه‌ی نه‌خۆش ده‌رمان و حه‌ب به‌نه‌خۆش بدات، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بێت، ئه‌وا پزیشكه‌كه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی و كارگێڕی ده‌بێته‌وه.