خه‌ڵكی كۆمه‌ڵێك زانیاری و بیرۆكه‌ی هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر خواردنی گه‌نم لا دروست بووه و باوه‌ڕی ته‌واویشیان پێی هه‌یه و زۆرێك وابیر ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی نانی گه‌نم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌شێكیان هه‌ڵه‌ن و گه‌نمیش ته‌نیا زیانی بۆ جه‌سته نییه، به‌ڵكوو سووده‌كانیشی زۆرن.
گرنگترین سووده‌كانی خواردنی گه‌نم
یه‌كه‌م: ڕیخۆڵه‌كان ته‌ندروست ده‌كات، توێژینه‌وه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه كه خواردنی گه‌نم و بوونی له ژه‌مه‌كانی خۆراك ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی ریخۆڵه‌كان له پاشه‌ڕۆ و ڕێ له قه‌بزی و تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌گرێت.
دووه‌م: ڕێگری له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌كات، به‌هۆی لابردنی ژه‌هری له‌ش و ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كان، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ڕێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و مه‌یینی خوێن، به‌مشێوه‌یه‌یش سووڕی خوێن چالاك ده‌بێ و له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوورتان ده‌خاته‌وه.
ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه گه‌نم به خۆراكێكی زیانبه‌خش داده‌نێ دووره له ڕاستییه‌وه
سێیه‌م: شه‌كری خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات، زانایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه
گه‌نم ده‌بێته هۆی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كری خوێن، به‌ڵام دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگه له جه‌سته‌ی هه‌ندێ كه‌س ببێته هۆی زیان و ڕێژه‌ی شه‌كر به‌رز بكاته‌وه، واته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵاوه به گشتی له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكوو پێوه‌سته به سیسته‌می خۆراكی و بونیاتی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه.
چواره‌م: كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، گه‌نم و دانه‌وێڵه‌كانی تر به خۆراكی قورس داده‌نرێن و گه‌ده ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته بۆ هه‌رسكردنیان، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له‌و ماوه زۆر هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ن و تووشی زۆر خواردن و قه‌ڵه‌وی نه‌بن، بۆیه شاره‌زایان ئه‌مه‌یان به هۆكارێك داناوه بۆ ڕێگری له قه‌ڵه‌وبوون.