هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی پێشووی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێ مووشه‌ك له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، هۆشداری دا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كرد و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات یارییه‌كی زۆر مه‌ترسیداره.
زێباری له تویته‌ری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاته‌وه نووسیویه‌تی، كه‌وتنه‌وه‌ی مووشه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه یارییه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و گرووپه‌كانی ده‌رچوو له ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت به‌رپرسن له‌م كاره‌دا.
گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات
ئاماژه‌ی داوه، كه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و زیانی مادی زۆر به‌ر چێشتخانه‌ی باڵوێزخانه‌كه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، دۆخه‌كه به‌ره‌و كێشه‌ی ئاڵۆزتر ده‌بات و پێویسته ده‌ست به‌جێ لێكۆڵینه‌وه بكرێ و ئه‌م پێشێلكارییانه بوه‌ستێنرێن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و سێ له‌و مووشه‌كانه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه و ڕێستۆرانتی باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاند و سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه قوربانی له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه كه‌وتووه‌ته‌وه.