شه‌وی ڕابردوو، ته‌قه له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه کرا، تا ئێسته هۆكاری ته‌قه‌كردنه نادیاره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ـی كانوونی دووه‌م، په‌روێز نیازی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو سه‌عات نزیكه‌ی 10ی شه‌و ته‌قه له ماڵه‌كه‌م كراوه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه.
ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه و ژووری میوانمان كه‌وتووه
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه گوتی، ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه و ژووری میوانمان كه‌وتووه، پێ ده‌چێت به چه‌كی كڵاشنیكۆڤ ته‌قه‌كه كرابێت و ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه ماتۆڕسكیلی پێ بووه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هیچ كێشه‌یه‌ی تایبه‌تی نییه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه، چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كات.
په‌روێز نیازی له شه‌شی تشرینی یه‌كه‌می 2019 بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.