مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمه‌تبارێكیان گرت كه فێڵی له ژنێك كردووه، خۆی وه‌ك پزیشك و بازرگانی نه‌وت پێ ناساندووه و به‌م فێڵه‌یش پاره‌ی لێ وه‌رگرتووه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له به‌شی نه‌هێشتی تاوان سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار كرد كه فێڵی لێ كردووه و خۆی وه‌ك پزیشك و بازرگانی نه‌وت پێ ناساندووه و بڕی 10 هه‌زار دۆلاری لێ سه‌ندووه كه گوایه كاری پێوه ده‌كات دوای ئه‌وه كه‌سه‌كه مۆبایلی كوژاندووه‌ته‌وه و خۆی لێ شاردووه‌ته‌وه.
تۆمەتبارەکە ددانی بەوە داناوە کە بڕی 10 هەزار دۆلاری لە ژنەکە وەرگرتووە
زیاتر گوتی، دوای ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی تاوان، توانرا تۆمه‌تباره‌كه بگرین و ڕووبه‌ڕووی یاسای بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه دوای وردبینیكردنی داتاكانی پۆلیسی سلێمانی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م كه‌سه پێشتریش به‌فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه كه گوایه كاسبی پێوه ده‌كات، به‌ڵام پاره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌شی خواردووه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ڕێی مۆبایله‌وه به‌پێی ماده‌ی دووی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندیكردن پێشتر گیرابوو.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د روونیشی كرده‌وه، ئه‌مرۆ تۆمه‌تبار "أ، ج ، ج" ددانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.