په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئاشكراى كرد، محه‌مه‌د عه‌لاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شیعه دانیشتووه و قبووڵى دوو مه‌رجى ئه‌وانى كردووه بۆئه‌وه‌ى ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان دانووستاندنى كردووه، قبووڵى مه‌رجه‌كانى ئه‌وانى كردووه.
عه‌لاوى دانوستاندنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كردووه
مووسه‌وى ده‌ڵێ "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو به سه‌ردانێكى 48 سه‌عاتى له به‌یرووته‌وه هاتووه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه سیاسیه‌كانى بكات بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مووسه‌وى باس له‌وه ده‌كات لایه‌نه‌كانى شیعه دوو مه‌رجیان خستووه‌ته به‌رده‌م عه‌لاوى ئه‌ویش به هه‌ر دووكیان رازى بووه.
مه‌رجى یه‌كه‌میان ئه‌وه بووه كار بۆ ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان بكات و مه‌رجى دووه‌میش ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنى عێراق و چین جێبه‌جێ بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فه‌تح دووپاتى ده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رۆك كۆمار عه‌لاوى راده‌سپێرێت.
عه‌لاوى پێشتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه و له دوو خوولى مالیكى وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كان بووه.