به‌هۆى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا هه‌یه و كۆمپانیاكانى داخستووه، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان دابه‌زى و گه‌یشته 58 دۆلار و 75 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م ئاژانسى "
رۆیته‌رز" نرخى نه‌وتى له بازاڕه‌كانى دنیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ریخستووه نزمترین ئاستى له سێ مانگى رابردوو تۆماركردووه.
سێ مانگه نه‌وت نرخى نه‌وت هێنده دانه‌به‌زیوه
له هه‌واڵه‌كه‌ى رۆیته‌رز هاتووه سه‌عات 11 و 28 خووله‌ك به كاتى گرێنچ نرخى برهمیلێك خاوى برێنت دۆلارێك و 95 سه‌نت دابه‌زیوه واته به رێژه‌ى 3.2% به‌مه‌یش نرخه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته 58 دۆلار و 75 سه‌نت.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه‌ته له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه نه‌وت ئه‌م نرخه نزمه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
سه‌باره‌ت به نرخى خاوى تێكساسیش رۆیته‌رز ده‌ڵێ دولارێك و 77 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رملێك دابه‌زیوه، واته به رێژه‌ى 3.3% به‌مه‌یش نرخى به‌رمیلێك له‌م جۆره نه‌وته بووه‌ته 52 دۆلار و 42 سه‌نت.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت رۆیته‌رز ده‌ڵێ پێوه‌ندى به بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه، چونكه داخستنى كۆمپانیاكه وا ده‌كات خواستنى نه‌وت كه‌م له بازاڕه‌كان به‌رز بێته‌وه.