بوونی تارمایی و باسوخواسی له نێو خه‌ڵك و له چیرۆكه‌كان پانتاییه‌كی زۆری داگیركردووه، ئه‌مه‌یش وایكرد زانایان به دوای وه‌ڵامی بوون و نه‌بوونی تارمایی بگه‌ڕێن و بزانن ئه‌م چه‌مك و دیارده‌یه تا چه‌ند به حه‌قیقی بوونی هه‌یه و تا چه‌ندیش شتێكی دروستكراوه له‌لایه‌ن ئه‌فسانه و ئایدلۆجیاكان بۆ ترساندنی خه‌ڵك.
ئه‌لیس گریگۆری پسپۆری ده‌روونناسی له زانكۆی گۆلدسمیس له له‌نده‌ن له‌وباره‌وه گوتی، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ تارمایی و ئه‌و پێناسه باوه‌ی كه هه‌یه‌تی، به‌وه‌ی تارمایی بریتییه له رووحه شه‌ڕانگێزه‌كان، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌یشی كه ده‌بینرێ و وه‌ك تارمایی باسی لێوه ده‌كرێ، زیاتر بریتییه له خه‌ون و روئیاكردن له‌لایه‌ن به‌شی نائاگایی مێشكی مرۆڤه‌وه، كه به‌شی ئاگایی ناتوانێت به ته‌واوی گوزارشتی لێ بكات.
به‌و پێناسه‌یه‌ی كه خه‌ڵك باوه‌ڕی پێی هه‌یه، شتێك به ناوی تارمایی بوونی نییه
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، هه‌ركاتێك مرۆڤ بگاته خه‌وی ته‌واو قووڵ كه پێی ده‌گوترێ ئاڕ ئی ئێم، ئه‌وا مرۆڤ تووشی ئیفلیجی ده‌بێ و ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، ئه‌و خه‌ونانه‌یشی كه ده‌یبینن به ته‌واوی له بینینی كه‌سێك ده‌چێت، كه به‌رجه‌سته‌كراوه، به‌ڵام له واقیع بوونی نییه، ئه‌مه هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خه‌وه قووڵه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی تارمایی په‌لاماری دابێ و ئیفلیجی كردبێت.
پرۆسه‌كه بریتییه له بینینی خه‌ونێك كه زاده‌ی نائاگایی و ئاگایی مێشكی مرۆڤه، بۆیه مرۆڤ تووشی دوودڵی ده‌كات و ناتوانێت لێكدانه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌وه بكات كه بینیوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه ناویان ناوه
تارمایی و خێو.