فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توند به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دا و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه واشنتن ئاماده‌ییه و توندترین وه‌ڵامی بۆ هه‌ر جموجۆڵێك ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له وه‌ڵامی قسه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران هات، كه ئاماژه‌ی دابوو له ماوه‌ی ڕابردوو شه‌ش گورزی كوشنده‌یان له ئه‌مه‌ریكا وه‌شاندووه.
جه‌نه‌ڕال كینیس
مه‌كنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكی بۆ ئێران كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی، ئێسته ساتێكی هه‌ستیاره له ناوچه‌كه و ده‌مانه‌وێ ئێران بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه ئێسته كاتێكی گونجاو نییه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر جموجۆڵێك.
مارێنزی زۆرمان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ین
زیاتر گوتی، هێزه‌كانی مارێنز به‌شی ده‌ریایی و وشكایی گه‌یشتوون، هاوكات یه‌كه‌ی پێشه‌نگی مارێنزیش به‌هه‌مانشێوه له ناوچه‌كه‌ن، جیا له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و هێزی زۆری تری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، چوونی ئه‌و هێزانه‌مان بۆ ناوچه‌كه ئاماژه و په‌یامێكی ڕوونه بۆ ئێران، كه بۆ هه‌ر جموجۆڵێك وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌هێزمان ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بكه‌وینه جه‌نگه‌وه.
پێشتر عه‌لیڕه‌زا ته‌نكسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو شه‌ش ئامانجی ئه‌مه‌ریكامان له ناوچه‌كه تێكشكاندووه، وێرانكردنی كه‌شتی سه‌نگاری و گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی سی ئێل سیتی، له‌ناوبردنی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری بریگتۆن، له‌ناوبردنی كه‌شتییه جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.