له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن ته‌رمێكی نه‌ناسراو دۆزرایەوە، به‌رپرسێكی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچەکە ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و ته‌رمه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه خوراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، لوقمان له‌تیف له ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی نه‌ناسراو هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن كه له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه پۆلیسی لێ ئاگه‌دار کرابووەوە.
ته‌مه‌نی له نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایه، جووتێك كاڵه‌ی سووری له پێدایه
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ته‌رمه‌كه له سنووری گوندی سیاگوێزی سه‌ربه شاره‌دێی گه‌رمكی شارۆكه‌ی پێنجوێن دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ته‌رمی كه‌سه‌كه كه ته‌مه‌نی له نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایه، جووتێك كاڵه‌ی سووری له پێدایه و ڕه‌سمی تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر سنگیه‌تی، هاوكات هه‌ندێ پاره‌ی ئێرانی له گیرفانیدا بوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن گوتی: دوای پشكنینی به‌شی دادی نه‌خۆشخانه‌كه ئەوەمان بۆ ئاشکرا بووە، ئاژه‌ڵی دڕنده به‌شێكی زۆر له لەشی پیاوەکەی خواردووه، ڕووداو و مردنه‌كه‌یش له نێوان 48 بۆ 72 سه‌عاتدایه.