به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆی له سنووری ڕاپه‌ڕین منداڵێك گیان له ده‌ست ده‌دات و منداڵێكی تر به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا هایلۆكس منداڵێكی به ناوی "ڕ.پ.ی" ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگی دانیشتووی حاجیاوای گه‌ڕه‌كی دابان کرد بە ژێرەوە و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
شۆفێره‌كه ڕاگیركراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوە
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گوتی، دوای به‌ڕێكردنی منداڵەکە بۆ نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ تەرمەکەی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، شۆفێره‌كه ڕاگیركراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ له شاره‌دێی حاجیاوا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری "تویۆتا لاندگرزه‌ر و پیك ئاب دێر" خۆیان به‌یه‌كدا كێشا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س بریندار بوون كه له ناویاندا منداڵێك هه‌یه و برینه‌كه‌ی سه‌خته، ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراوە.
ڕوونی كردووه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه به مادده‌كانی 23 و 24 له یاسای هاتوچۆ ڕێك خراوه، هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.