پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕوودانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناو بازاڕی هه‌ولێر ده‌دات و ده‌ڵێ، دوو چه‌كدارای ته‌قه‌كه‌ر كه یه‌كیان كوڕی به‌رپرسێكه خۆی و باوكی گیران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، كوڕی به‌رپرسێك له‌ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له پۆلیسی هاتوچۆ كرد ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپێچی له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆوه بردراوه.
یه‌كێك له چه‌كداره‌كان كوڕی به‌رپرسێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌و ڕووداوه په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری زیاتری ڕاگه‌یاند و نووسیویانه، دوو چه‌كدار ئۆتۆمبێلیان له جۆری BMW جام ڕه‌ش، تابلۆ بیانیی له‌سه‌رشۆسته وه‌ستاندبوو دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی له نێوان دوو چه‌كدار و پۆلیسی هاتوچۆ له ئاكامدا ته‌قه له پۆلیسی هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
پۆلیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس پێكهێندرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ته‌قه‌كه‌رانه ببنه‌و و توانرا كه‌متر له 150 خولهك ده‌ست به‌سه‌ر دوو چه‌كدار و ئۆتۆمبێله‌كه دابگیرێت.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان كوڕی به‌رپرسێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو، دواتر به‌رپرسه‌كه ده‌چێته شوێنی ڕوودا و به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بهرپرسهكهیش گیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه هیچ كه‌سێك له یاسا به‌رزتر نیه، هه‌ركه‌سێك ڕووبه‌ڕووی یاسا ببێته‌وه ڕێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و تهقهكهرهی گیراوه كوڕی كه‌مال تورگهیه كه پله‌ی سه‌ربازی "ئامر لیوای" هه‌یه و برای عه‌وڵا تورگه.