دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یان دا، باوكی ئامانجیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كوڕه‌كه‌ی بكوژ بێت.
10 ساڵی تریش باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م كوڕه‌كه‌م بكوژ بووبێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، به بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی، به‌پێی نووسراوی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان به ژماره 9205، له 18ی 12ی 2019و له‌به‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی به‌دواداچوونی ئه‌م دادگایه بۆ رووداوه‌كه‌و سه‌رنجدان له راپۆرتی توێكاری پزیشكی كۆچكردوان و سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانی نووسینگه‌ی به‌ڵگه‌و تاوان و وه‌رگرتنی گوته‌ی شایه‌ت و سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانی داواكاران به‌مافی كه‌سی كۆچكردووان و سه‌رنجدان له‌سه‌رجه‌م گرته ڤیدیۆكان، ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباری ئه‌م كێشه‌یه (ئامانج محه‌مه‌د نووری) ناوبراو به‌و پێیه‌ی تۆمه‌تباره به‌پێی ماده‌ی 406و، تۆمه‌تباری ناوبراویش له‌و رووداوه‌دا خۆی كوشت. بۆیه بڕیاردرا به‌داخستنی كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د نووری باوكی ئامانج بابانی بۆ "وشه"ی گوتی "نه‌ك ئێسته 10 ساڵی تریش باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م كوڕه‌كه‌م بكوژ بووبێت و 10 جاریش ئاده‌م ده‌ست به‌قورئاندابنێم، چونكه چه‌كی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بووه و به هه‌موو ته‌مه‌نی چه‌كی به‌كار نه‌هێناوه".
باوكی ئامانج بابانی بڕوا به بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناكات و پێی وایه ئه‌وه سته‌مه له‌و كه‌یسه ده‌كرێ و زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ته‌رمی هه‌رسێكیان، كه‌سێكی ئێرانی به ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس (مه‌رزیه) هێنابوونی بۆ پزیشكی دادوه‌ری و هه‌موو شتێكیان تێكدا، پۆلیس و ئاسایشیش له‌سه‌ر ئه‌وڕووداوه لێیان ببووه كێشه و ته‌قه له‌نێوانیاندا ڕووی دابوو، دواتر ڕووداوه‌كه‌یان كرده خۆكوژی.
شه‌وی چوارشه‌م 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ڕۆژنامه‌نووس ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمێله‌كه‌یان دۆزرانه‌وه، دواتر پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند: رووداوه‌كه خۆكوژی بووه، به‌ڵام ڕای گشتی ئێسته‌یش ئه‌و ڕووداوه وه‌ك خۆكوژی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا