زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆی كوردستانی/سنه هاوئاهەنگی له‌نێوانیاندا هه‌یه و بڕیاره له 16ی ئاداری ئه‌مساڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، سێ وۆرك شۆبی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، توێژینه‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كتێبێكدا چاپ ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی كانوونی دووه‌م، دكتۆر نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا ڕاگری كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌فدێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی زانكۆی كوردسانی/سنه‌مان كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چالاكی هاوبه‌ش له 16ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
چالاكی هاوبه‌ش له 16ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئەنجام دەدرێت
زیاتر گوتی، بڕیاردرا هه‌ردوو زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆی كوردستانی/سنه له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵ سێ ۆڕك شۆپی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ین، له ژێر ناونیشانی جینۆساید و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵه‌تی كیمیاباران، كاریگه‌ری ده‌روونی كیمیاباران به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆی كوردستانی/سنه لێكتێگەیشتنك له نێوانماندا هه‌یه له چوارچێوه‌ی چالاكی زانستی و ئاڵوگۆڕی قوتابی و مامۆستا و ئێسته سێ مامۆستای زانكۆی كوردستانی/ سنه له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وانه ده‌ڵێنه‌وه له چالاكییه زانستییه‌كاندا هاوئاهەنگی هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ