له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شوفێرێكی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی گازی شل له گه‌رمیانه‌وه بۆ هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه و شوفێره‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن پهترۆلێكی ڕه‌شه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك هۆكاری كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵانی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو ڕێگری له كۆمپانیای هێنانی گازی شل بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆكه شوفێره‌كه ده‌ڵێ، ڕێككهوتی دووی دووه، له‌لایه‌ن پهترۆلێكی جام ڕه‌ش و ڕه‌قه‌م ڕه‌شه‌وه، له فهرعهكهی بازیان ته‌قه‌م لێكرا، كه تانكه‌رێكی پڕ له گازی شلم پێ بووه، له‌به‌ر گیانی خۆم نه‌وه‌ستام و تا بازگه‌ی كهڵهوانه هاتووم، ئه‌وه‌یش كه له ڤیدیۆكه ده‌یبینن شوێنی فیشهكهكانه كه پێمه‌وه نراوه. سێ فیشه‌ك به جامی پێشه‌وه‌ی تانكهرهكهم نراوه و هاوكات تایهكهیشم گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه و ته‌قیووه.
قسه‌كانی ئه‌و شوفێره له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كێشه‌ی كه‌می غازی شلی له هه‌ولێر و دهۆك دروست بووه، كه هاووڵاتییان بۆ مه‌به‌ستی چێشت لێنان سوودی لێ وه‌رده‌گرن، مه‌به‌ست له‌و هێزه دهستڕۆیشتووهی كه له سنووری گه‌رمیان و سلێمانیش ڕێگری له هێنانی گازی شل بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لاهور جه‌نگی و مه‌حموود سه‌نگاوی به‌رپرسن له‌م كاره و داوایان له خاوه‌نی كۆمپانیاكه كردووه، سه‌رانه و پاره‌یان پێ بدات، ئه‌میش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی ڕابردوویش خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌یان گرتووه و به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
به‌و هێزه‌ی كهركووكییهكانی له‌به‌رده‌م په‌لاماری حه‌شد به‌جێهێشت كاری چه‌ته‌یی ده‌كرێ
هێرشكردنه سه‌ر تانكه‌ری غازی شل له‌لایه‌ن پهترۆلێكی جام ڕه‌شی ژماره ڕه‌شه‌وه له كاتێكدایه پێشتریش به ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێمی جام ڕه‌ش چه‌ندان تاوانی گه‌وره له سلێمانی ئه‌نجام دراوه، هاوكات هێزه ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌ركووكیش جاران به ئۆتۆمبێلی په‌ترۆلی جام ڕه‌ش له كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كهركووكییهكانیان له‌به‌رده‌م شاڵاوی میلیشیاكان جێهێشت و تا سلێمانی ڕایان كرد، كه‌چی ئێسته بۆ لاهور جه‌نگی و مه‌حموود سه‌نگاوی كاری چه‌ته‌یی له شه‌وان ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تانكه‌ری هێنانی غازی شل بۆ هه‌ولێر و دهۆك.