سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ئه‌كته‌رانى میسڕ ئاشكراى كرد ئه‌مڕۆ نادیه لوتفى ژنه ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسڕى له ته‌مه‌نى 83 ساڵى كۆچى دوایى كرد.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوارى شوبات نادیه لوتفى كۆچى دوایى كرد و ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك بوو له نه‌خۆشخانه بوو له‌ژێر چاودێرى چڕ دابووه.
ماڵپه‌ڕێكى رووسى: نادیه به به‌ناوبانگترین ژنه ئه‌كته‌رى میسڕ داده‌نرێت
ئه‌شره‌ف زه‌كى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ئه‌كته‌رانى میسڕ له لێدوانێكى بۆ میدیاكانى میسڕ هه‌واڵى مردنى نادیه لوتفى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى تا ئێسته واده‌ى ناشتن و پرسه‌كه‌ى دیار نه‌كراوه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى نادیه لوتفى به به‌ناوبانگترین ژنه ئه‌كته‌ره‌كانى مێژووى میسڕ وه‌سف ده‌كات.
نادیه له سێى كانوون یه‌كه‌مى ساڵى 1937 له شارى قاهیره له دایك بووه، ناوى راسته‌قینه‌ى بولا محه‌مه‌د لوتفى بووه. له‌ساڵى 1958 وه‌ك ئه‌كته‌ر له سینه‌ماى میسڕى ده‌ركه‌وت و تا 1993 به‌رده‌وام بوو.
نادیه له ژیانیدا سێ جار شووى كردووه، به‌هۆى ره‌نگ و رووخسارییه‌وه به‌وه ناسرابوو گوایه به ره‌چه‌ڵه‌ك پۆله‌ندییه، كه‌چى زۆر جار له دیمانه‌كانى ئه‌مه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.