پسپۆران و كارمه‌ندانی هه‌واڵگری توركیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی نوێی بۆ داهاتووی ناوچه‌كه داڕشتووه و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یش عێراق دابه‌ش ده‌كات، به‌شێكی باكوری عێراق و سووریا به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنێت و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی لێ دروست ده‌كات.
سه‌رۆكی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی توركیا ئیسماعیل حه‌قی بیگین به ڕۆژنامه‌ی "
یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی ڕاگه‌یاندووه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێسته دوو به‌رنامه‌ی وردی له‌به‌رده‌سته، یه‌كه‌میان به‌ستنه‌وه‌ی كورده‌كانی سووریا و عێراق به‌یه‌كتر و دووه‌میشیان عه‌ره‌به سوننه‌كانی ئه‌نبار و مووسڵ به ناوچه سوننییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه به ته‌واوی پاره‌دار ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و یه‌كگرتنانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و كوردی عێراق و سووریا به ناوی پرۆژه‌ی "یه‌كگرتنه‌وه" كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئامانجیش بێهێزكردنی وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌یه كه له نێویان دا توركیا له پێشه‌نگدایه، بۆیه ئه‌و پیلانه كه به هاوكاری ڕووسیا و ئه‌وروپایش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، هه‌موو ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له لاوازكردنی پێگه‌ی توركیا و گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی هه‌واڵگری توركیا ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا جیا له‌و پیلانه ده‌یه‌وێ مانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق زۆر فره‌وانتر و جێگیرتر بكات، ئه‌مه‌یش به داپۆشینی ناوی هێزه‌كان له هێزی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هێزه‌كانی ناتۆ، ئه‌مه‌یش یارییه‌كی نوێیه كه هه‌م خه‌ڵكی عێراق و هه‌م سیاسییه‌كانی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێت.
ناوچه كوردییه‌كانی عێراق و سووریا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه و ده‌وڵه‌تیان لێ دروست ده‌كرێ
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، ڕه‌نگه دیوێكی تری پیلانه‌كه یه‌كخستنی كورد و عه‌ره‌بی سوننه بێ له عێراق و سووریا و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌ش بێ بۆیان، ئێسته هه‌رێمی كوردستان و واشنتن خه‌ریكی تواندنه‌وه‌ی سنووری نێوان سووریا و عێراقن له‌و ناوچانه‌ی به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن كه توركیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی بدات، بۆ مانه‌وه‌ی عێراق و سووریا به یه‌كگرتوویی و ڕێگریكردن له دابه‌شكردن و گۆڕینی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ڕووسیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌نگیز تومار سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌حمه‌د یه‌سوی توركی بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی به‌غدا بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دووباره نه‌خشه كۆنه‌كه‌ی دابه‌شكردنی عێراقی هێناوه‌ته‌وه سه‌ر مێز، به تایبه‌ت بۆ سوننه‌كان ئێسته جموجۆڵی زۆر خێرا و نامۆ هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، پاش ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ی عێراقییه‌كان دژ به ئه‌مه‌ریكا ده‌ریان بڕی، دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ئه‌مه‌ریكییه‌كان، خه‌ریكه بێ ئومێد ده‌بن له هێشتنه‌وه‌ی عێراق به‌مجۆره، چونكه له‌و بڕوایه‌دان مانه‌وه‌ی عێراق به‌م نه‌خشه‌یه‌ی ئێسته هیچ سوودێكی بۆ ئه‌وان نابێ، به‌ڵكوو ده‌بێته گۆڕه‌پانی هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئێران و توركیا، ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نییه و به توندی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، گه‌یشتنی ئێران له ڕێی عێراق و سووریا به لبنان و هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئاسایشی ئه‌و وڵاته، پێویسته به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌ییه، بۆیه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كورد و عه‌ره‌بی سوننه له سنووری ئوردنه‌وه تا توركیا به ته‌واوی ئارامی و ئاسایشی ئیسرائیل ده‌پارێزێ و ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئێران.
ئاماژه‌ی دا، كه هۆكاری سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، زیاتر بریتییه له پرسی ڕێگریكردن له ئێران و گه‌یشتنی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ڕێی عێراقه‌وه، چونكه ئێسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و مووسڵ و كوردستان هه‌ن، كه ئه‌مانه‌یش ڕێی گه‌یشتنن به سنووری سووریا و له‌وێوه‌یش به لبنان و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیسرائیل.
سوننه‌كانی عێراق و سووریایش ده‌بنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك و سعوودیه هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ دووپات كردوونه‌ته‌وه
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه جه‌نگیز تۆمار ده‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه كورد و سوننه به پرۆژه‌یه‌كی له‌مجۆره ڕازی ده‌بن، به‌هۆی ئه‌و فشار و كێشه گه‌ورانه‌ی له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عێراق و ئێران به تایبه‌تی هه‌یه.
له‌و نێوه‌نده‌یش دا شانشینی سعوودیه له ڕووی مادییه‌وه پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كات، به تایبه‌ت له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ سوننه‌كان كه ئه‌نبار به‌شی سه‌ره‌كی و دڵی ئه‌و ناوچه‌یه بێت. به گشتی واشنتن ده‌یه‌وێ له ڕێی دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان كورد و سوننه و سعوودیه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له به‌رده‌م ئێران دروست بكات و خه‌ونه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی هیلالی شیعه به ته‌واوی كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
باریش ئارتیم پسپۆری مێژوو له زانكۆی ئیسته‌نبۆل له‌وباره‌وه گوتی، پرۆژه‌كه بۆ 15 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و جۆبایدن پێشنیازی كردووه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕابردوو ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ده‌ست بۆ هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه به‌رن، به‌ڵام دۆخی ئێسته جیاوازه، چونكه خه‌ریكه هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌ده‌ن و به زۆر ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆیه گومانی تێدا نییه، ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر فشاره‌كان بۆ ده‌ركردنی زیاتر بكرێن، پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز باشترین بژارده ده‌بێ له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی.