فەتوایەك بۆ نوێژكردن بەسەریەكەوە لە كاتی بەفر و باران دەرچوو

:: AM:08:59:05/02/2020 ‌
لەبارەی كۆكردنەوەی نوێژ و ئەنجامدانی بەسەریەكەوە، لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان فەتوایەكی نوێی بڵاو كردەوە كە چۆنیەتیی ئەنجامدانی نوێژ كۆكردنەوە ڕوون دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوبات، لیژنەی فەتوای یەكێتی زانایانی كوردستان ئاشكرای كردووە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوكمی كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە روون دەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە هەندێك لە لیژنەی فەتواكانی لقەكان و زۆر لە مسوڵمانان، داوایان كرد ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئەو بابەتە روون بكاتەوە.

كۆمەڵێك مەرج هەیە پێویستە ڕەچاو بكرێن تا كەسەكە بتوانێ كۆی نوێژەكان بەهۆی بارانبارین بكات 
باس لەوەش كراوە، كۆمەڵێك مەرج هەیە پێویستە ڕەچاو بكرێن تا كەسەكە بتوانێ كۆی نوێژەكان بەهۆی بارانبارین بكات، ئەگەرنا هیچ دەقێك یان فەرموودەیەك نییە بۆ ئەنجامدانی سەرجەم نوێژەكان بەسەریەكەوە.

روون كراوەتەوە، چەند مەرجێك هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆكردنەوەی نوێژ كە بریتین لە بوونی باران لەكاتی نوێژی یەكەم، بۆ نوێژی دووەمیش بەردەوامی هەبێت و كەسەكە ئەهلی مزگەوت بێت و لەكاتی بەفر و تەرزەش دەكرێت نوێژ كۆكردنەوە بكرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی فەتواكە كلیك لێرە بكە.



وشە - رامیار جەواد