نرخی زێڕ لە دابەزیندایە و لە سێ رۆژی رابردوودا سەرووی 40 دۆلار لە نرخی هەر ئۆنسێكی زیڕ دابەزیوە. هاوكات نرخی دراوەكانیش جگە لە دۆلار، كەمێك دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوباتی 2020 نرخی هەر دۆلارێك بە هەزار و 207 دینار و نرخی هەر ئۆنسێكی زێڕیش بە هەزار و 559 دۆلار ئاڵوگۆڕ دەكرێت، بەگوێرەی xe نرخی لیرەش دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
نرخی زێڕ و دراو
100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 700 دینار
100 یۆرۆ: 133 هەزار و 250 دینار
100 پاوەند: 157 هەزار و 150 دینار
100 لیرەی توركی: 20 هەزار و 200 دینار
100 هەزار تمەن: نۆ هەزار دینار
100 پاوەند: 130 دۆلار و 10 سەنت
100 یۆرۆ: 110 دۆلار و 36 سەنت
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 303 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 267 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 227 هەزار دینار
نرخی یەك ئۆنس زێڕ: هەزار و 559 دۆلار