له زانكۆی گه‌رمیان له شارۆكه‌ی كه‌لار ده‌زگه‌یه‌كی ناوخۆی كوردستان بۆ چاپ و بلاَوكردنه‌وه به‌هاوكاری ده‌زگایه‌كی لبنانی پێشانگایه‌كی كتێبی كرده‌وه كه ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئیدریس ژاڵه‌یی سه‌ر په‌رشتیاری پێشانگاكه به "وشه"ی راگه‌یاند ، ناوه‌ندی شار بۆ چاپ و بلاَوكردنه‌وه له گه‌رمیان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی لبنانی پێشانگایه‌كی كتێبمان له زانكۆی گه‌رمیان كرده‌وه.
له 25% داشكاندنیان بۆ كتێبه كوردیه‌كان كردووه
زیاتر گوتی، ئه‌و كتێبانه‌ی له‌و پێشه‌نگایه‌دا پێشان دران بواره‌كانی مێژوو، رامیاری، یاسا، ژینگه و جوگرافیا و و فه‌لسه‌فه و ئابووری و ئاینی له‌خۆگرتووه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له 25% داشكاندنیان بۆ كتێبه كوردیه‌كان كردووه و بۆ كتێبه عه‌ره‌بیه‌كانیش له 50%داشكاندن كراوه و زیاتر له 10 هه‌زار كتێبمان هێناوه كه زیاتر له پێنج هه‌زار ناونیشان له خۆده‌گرێت و بۆماوه‌ی یه‌ك مانگیش پێشانگاكه به‌رده‌وام ده‌بێ.
لای خۆیه‌وه جیهان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، گرنگه پێشانگاكه زۆر بخایه‌نێ به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه قوتابیانی زانكۆ به‌دوای سه‌رچاوه‌ی باش‌دا ده‌گه‌رێن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه یه‌كه‌مجاره پێشه‌نگای كتێب له‌و سنووره به‌م شێوه فراوانه بكرێته‌وه و ماوه‌ی مانگێك بخایه‌نێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی