ژنێكی سعوودی به‌هۆی به‌رگری له‌خۆكردن و ڕێ نه‌دان به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری، له‌لایه‌ن دهستدرێژیكهرانهوه ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ و كۆتایی به ژیانی هێنرا و ته‌رمه‌كه‌یشی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه فڕێ دراوه.
میدیاكانی
سعوودیه بڵاویان كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه له شاری مه‌ككه ڕوویداوه و هێزه‌كانی ته‌ناهی ته‌رمی ژنه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش خه‌ڵكی مه‌ككه‌یه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و چه‌ندان چه‌قۆی لێ دراوه و دوای كوشتنیشی ته‌رمه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتی مه‌ككه فڕێدراوه.
له پێش نه‌خۆشخانه‌ی گشتی مه‌ككه ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدراوه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕێی كامێرای چاودێرییه‌وه ده‌ست پۆلیس كه‌وتووه، بكوژی ژنه‌كه كه‌سێكی پاكستانی ته‌مه‌ن 35 ساڵه و نیشته‌جێی شاره‌كه و مافی مانه‌وه‌ی بۆ كاركردن پێ دراوه، دوای ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی تاوانباره‌كه‌یش هێزه‌كانی ته‌ناهی توانیویانه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا بیدۆزنه‌وه و بیگرن.
تا ئێسته به ته‌واوی ناسنامه‌ی بكوژ و كوژراو ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن، كچه‌كه له‌گه‌ڵ باوكی بووه‌ته شه‌ڕی و به‌وهۆیه‌وه ماڵی جێهێشتووه و دهستدرێژیكهرانیش په‌لاماریان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و به‌رگری له‌خۆی كردووه، ئه‌وانیش داویانه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كۆتاییان پێهێناوه.