ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی شاری كه‌ركووك توانی تاوانبارێك به تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی تایبه‌تدا بگرێت.
هۆكاری تاوانه‌كه‌یشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی خێزانی له نێوانیاندا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی شوبات، نه‌جات عه‌لی ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی شاری كه‌ركووك، توانی تاوانبارێك به تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كه‌ی و فڕێدانی ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاره‌كه بگرێت و له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییشدا ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
زیاتر گوتی، "گرتنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، كه توانرا له هه‌ڵمه‌تێكدا تۆمه‌تبار (و، ع، ا) بگرن و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ددانی به‌وه‌داناوه هاوسه‌ری خۆی (ن، ص، ش)ی كوشتووه، هۆكاری تاوانه‌كه‌یشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی خێزانی له نێوانیاندا."
ئاشكرای كرد، تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه به‌پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی كه تایبه‌ت به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، مێژووی 19ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له نزیك چێشخاته‌ی داربلوو له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كه‌ركوك دۆزرایه‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس، ده‌ركه‌وت كه به‌هێز كێشراوه به‌سه‌ریدا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، جگه له‌وه ته‌رمه‌كه هیچ ئاسه‌وارێكی فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه.
شایه‌نی باسكردنه له پارێزگای كەركووك هیچ پەناگەیەك نییە بۆ داڵدەدانی ئەو ژنانەی لەلایەن كەسوكارییانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی خێزانی ده‌بنه‌وه، له سه‌رتای ئه‌مساڵیشه‌وه له كه‌ركووك تاكو ئێسته سێ ژن بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی توندوتیژی، به‌وهۆیه‌وه كه‌ركووك له‌پێشه‌وه‌ی توندوتیژییه به‌رابنه‌ر ژنان.