كۆمپانیای شۆڤلێت بۆ ئه‌مساڵ یه‌كه‌م دیزاینی ئۆتۆمبێلی كۆڤێرتی نمایش كرد كه له پێشانگاكاندا بوو به جێگای سه‌رنجی دیزاینه‌ره‌كانی هه‌موو دنیا، چونكه دیزاینێكی زۆر ناوه‌زه و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشیووه.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه كۆمپانیای شۆڤلێت له نوێترین به‌رهه‌می "كۆڤێرتی"دا داهێنانی كردووه، ئه‌ویش له‌ڕووی دیزاینه‌كه‌یه‌وه كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ داناوه و گۆڕانكارییه‌كی زۆری ئه‌نجام داوه له به‌كارهێنانی پلێتێكی پته‌وتر و دیزاینێكی تیژتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه.
کۆڤێرتی نوێ خاوەنی بەهێزترین بزوێنەرە کە بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.2 لیترە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی نه‌گۆڕدراوه، به‌ڵكۆ هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌یشی گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام دراوه و گه‌وره‌تر كراوه به‌راورد به مۆدێله‌كانی پێشووتر، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.2 لیترە و هه‌شت پستۆنه، هه‌روه‌ها خێراییه‌كی زۆری هه‌یه كه ده‌توانێ ته‌نیا له ماوه‌یه 2.8 چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 59 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت" دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.