كۆمپانیای "رێڵم"ـی چینی ڕای گه‌یاند، كه كار بۆ یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایل ده‌كات و به‌نیازه له 24ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاوی بكاته‌وه و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، له‌ڕووی دیزاین و سیستمی به‌هێزییه‌وه زۆر گرینگی پێ ده‌ده‌ین.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا مۆبایلی جۆری "Realme X50 Pro 5G" نمایش كرد و له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌م مۆبایله ده‌بێته یه‌كێك له‌و مۆبایلانه‌ی له‌ڕووی خێراییه‌وه ڕكابه‌ری به‌هێزترینه‌كان ده‌كات.
ڕێڵم ئەم مۆبایلە بەشێوەیەک دروست دەکات کە بتوانێ رکابەری گالاکسی و ئایفۆن بکات
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه له 24ی ئه‌م مانگه‌دا مۆبایله‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه به ڕامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 تا 512 گێگابایت هه‌یه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدابه‌كارهێنراوه كه 6.67 ئینجه و به سیسته‌می 4K كارده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه داواكاری زۆری له‌سه‌ر بێ و به نرخی 690 دۆلار بفرۆشرێت.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.