دادگای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازێكی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك خسته گرتووخانه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی داوای له وێنه‌ی ڕووتی له ژنان كردووه و سێ ژنیشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
ئه‌و سه‌ربازه ناوی ئارۆن هوارده و جیا له به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی مانگێك، بڕی 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش سزادراوه و پێویسته ئه‌و پاره‌یه ببژێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌انه‌یش پله‌ی سه‌ربازییه‌كانی له سه‌ربازی پله یه‌كه‌وه بۆ پله دوو هێنراوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن به ڕێسا و یاسای سه‌ربازی و كاری دوور له ڕه‌وشت له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته.
دادگایی ئه‌و سه‌رباز له بنكه‌ی نۆرڤۆلكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ری یه‌كلایی بوونه‌وه، كه له‌وكاته‌ی له ئه‌رك بووه، به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو توانیویه‌تی ژنان له خشته ببات و وێنه‌ی ڕووتیان پێ بنێرێت.
سێ ژنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و كردوونی به قوربانی
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا پارێزه‌ری
هوارد ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرێ و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه لێكۆڵه‌ران هیچ وێنه‌یه‌كی رووتیان له مۆبایلی ئه‌و سه‌ربازه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به گێڕانه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕابردوویشی، كه‌وایه ئه‌و تۆمه‌ته و سزادانه بێ بنه‌مایه و دروستكراوه.