باڵوێزی ڕووسیا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خواسته‌كانی كورد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌كات و به كۆمه‌كی چه‌ك و پاره بۆ ئه‌و ئامانجه ئاراسته‌یان ده‌كات.
ئه‌لیكسانده‌ر یهڤیمۆڤ له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامانجی شه‌ڕكردنه دژی تیرۆریستان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ ناده‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه واشنتن پشتیوانی كورده‌كان له گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكا به چه‌ك و پاره كۆمه‌كیان ده‌كات و كێڵگه نهوتییهكانیشی داگیركردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد به‌كاریان ده‌هێنێت.
واشنتن به پاره و چه‌ك و نه‌وت پشتیوانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات
له‌باره‌ی دانوستاندنه‌كانی دیمه‌شقیش له‌گه‌ڵ كورد، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕێگری سه‌ره‌كین له گه‌یشتنی كورد و دیمه‌شق به ڕێككه‌وتن و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌ڕای چه‌ندان جار ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه، كه‌چی تا ئێسته‌یش له كێڵگه نه‌وتییه‌كان ماون و سووریا به‌جێ ناهێڵن.
ئه‌و قسانه‌ی باڵوێزی
ڕووسیا له دیمه‌شق له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوویش په‌یمانگه‌ی واشنتن بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات ناوچه كوردییه‌كانی سووریا و عێراق به‌یه‌كه‌وه بلكێنێت و ده‌وڵه‌تی كوردستانی لێ دروست بكات.